كوردپیكچه‌ر و باواجى (گرفتار)ن

كوردپیكچه‌ر و باواجى (گرفتار)ن
له‌ درێژه‌ى كاروچاڵاكییه‌كانى (گروپى كوردپیكچه‌ر) بۆ كارى فیلمسازى، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆتایى به‌جێبه‌جێكردنى كارى كلیپێك هێنا به‌ ناوى (گرفتار) كه‌گۆرانیه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هۆشمه‌ند زاهیر) گوتراوه‌و تیپى مۆسیقاى باواجى كۆیه‌ به‌رهه‌مى تراكه‌ ده‌نگیه‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتوه‌و موزیك ئاماده‌كردنى ئه‌م كلیپه‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (لێزان قادر) ئه‌نجامدراوه‌، هونه‌راوه‌ى ئه‌م كلیپه‌ هى (زه‌بیحى و ئه‌حمه‌د موختار جاف)ه‌.
سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌ له‌لایه‌ن (Kurd picture group) جێبه‌جێكراوه‌.
ئه‌م كلیپه‌ كه‌ خاوه‌ن سیناریۆیه‌كى تۆكمه‌ و جوانه‌ و له‌گه‌لڕ ناوه‌رِۆك و ریتمى گۆرانیه‌كه‌ ته‌واو یه‌كانگیره‌، له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (محێدین ره‌زا) نووسراوه‌، هه‌ر خۆشى كارى ده‌رهێنانى بۆ ئه‌م كلیپه‌ كردووه‌. كامێره‌مانى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن (هاوكار فرهاد)ه‌وه‌یه‌و به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى ئه‌م كاره‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (كه‌ریمۆك) ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ر دوو گه‌نجى به‌توانا (شوان حه‌مه‌ سه‌عید و پێشه‌وا ناسیح) كارى رووناكیان بۆ ئه‌م كلیپه‌ كرووه‌، هه‌روه‌ها (مه‌جید ئیسماعیل و ئه‌دیبه‌ مه‌ریوانى) كارى نواندیان بۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.
ئه‌م كلپیه‌ كه‌ به‌ ستایلێكى هونه‌رى ئه‌نجامدراوه‌ ئێستا ئاماده‌ى نمایشه‌ له‌ كه‌ناله‌ ئاسمانى و ناوخۆییه‌كانى كوردستان.
راگه‌یاندنى كوردپیكچه‌ر
Top