روان ستۆرم: حەز دەكەم بێمە كوردستان وكۆنسێرت پێشكەش بكەم

روان ستۆرم: حەز دەكەم بێمە كوردستان وكۆنسێرت پێشكەش بكەم
روان ستۆرم یەكێكە لە دەف ژەنە بەناوبانگانەی جیهان كە دانیشتووی ئەمریكایە، ماوەی 25 ساڵە وەك هونەرمەندێك كاری هونەری دەكات بەتایبەتی ژەنینی ئامێرە مۆزیكییە رۆژهەڵاتییەكان و داهێنانی زۆری لەو بوارەدا كردووە.
لە پێوەندییەكیدا لەگەڵ گوڵان باس لە ئامێری دەف دەكات و دەڵێت: ئامێرە موزیكییە رۆژهەڵاتییەكان بە گشتی تاموچێژێكی تایبەت بە موزیك هونەر دەبەخشن، بەجۆرێك مرۆڤ ئەگەر بە وردی بچێتە ناخی ئەم ئامێر و ئەو دەنگەی كە هەیانە هەست دەكات رووە رۆحی موزیك هەنگاو، بۆیە هەوڵمداوە بە گوێرەی توانای خۆم كار لەسەر ئەم ئامێرانە بكەم و لە موزیك و هونەر و لەنێو جەماوەری رۆژئاواشدا زیندوویان بكەمە.
سەبارەت بە دەفیش روان دەڵێ: دەف یەكێكە لەو ئامێرانەی كە من خولیایم و حەز دەكەم بەردەوام شتی نوێی لێ فێر بم و پێشكەشی بكەم، چونكە لە مۆسیقای رۆژهەڵاتیدا جێی دیارە و تامێكی تایبەت دەبەخشێتە مۆسیقا.
روان لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی: زۆر حەز دەكەم سەردانی كوردستان بكەم و كۆنسێرتێكی تایبەت پێشكەش بكەم، چونكە خەڵكی كوردستان تامەزرۆی مۆسیقان بەتایبەتی بیستوومە كە خەڵكی كوردستانی ئێران شارەزاییەكی زۆریان هەیە لە ژەنینی دەف و بەشێكی زیندووە لە هونەرەكەیان، هیوادارم ئەو ئاواتەم بێتە دی.
Top