ئاڤان و حەمە رەئوف كەركوكی لە رۆژی جیهانی مۆسیقادا

ئاڤان و حەمە رەئوف كەركوكی لە رۆژی جیهانی مۆسیقادا
هونەرمەند حەمە رەئوف كەركوكی رایگەیاند بە نیازە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە بەشداری چەند هونەرمەندێكی دیكە كۆنسێرتێكی گۆرانی لە شاری سلێمانی ساز بكات.
حەمە رەئوف دەربارەی ئەو كۆنسێرتە زیاتر گوتی: كۆنسێرتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كەلەپوری كوردی ئەنجام دەدرێت بەبۆنەی رۆژی جیهانی مۆسیقاوە و هەر یەكە لە هونەرمەندان ئاڤان جەمال و سوارە محەمەد و مەحمود محەمەد بەشداری تێدا دەكەن، گۆرانییەكانیش لەشێوەی ئەو كۆنسێرتانە دەبن كە تا ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند ئاڤان جەمال پێشكەشی كردوون.
سەبارەت بە بەرهەمی داهاتووشی گوتی: بێگومان هونەرمەند هەمیشە بیر لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمی نوێ دەكاتەوە، بەڵام ئێستا هیچ شتێكی وا نییە كە شایەنی باس كردن بێت، بەڵام لە كاتی خۆیدا هەر شتێكی نوێ هەبێت رایدەگەیەنم.
Top