بەرهەمی نوێی هونەرمەند نازم عەلی ئامادەیە

بەرهەمی نوێی هونەرمەند نازم عەلی ئامادەیە
هونەرمەندی موزیكژەن نازم عەلی رایگەیاند كە دوای ماوەیەك لە كار كردن ئێستا سیدییە نوێیەكەی ئامادەیە كە چەندین پارچە مۆسیقای فۆلكلۆری رەسەنی كوردی لە خۆ دەگرێت.
نازم عەلی لە پەیوەندیەكیدا لەگەڵ گوڵان گوتی: ئەم سیدییە نوێیە چەند پارچە مۆسیقایەكی هونەرمەندانی كورد عەلی مەردان، نەسرین شێروانی، حوسێن عەلی، شەماڵ سائیب و عیسا بەرواری لە خۆ دەگرێت، ئێستا سیدییەكە ئامادەیە و خۆم بە تەنیا هەموو ئامێرەكانم ژەنیوە لە عود و قانون و دەف و چەلۆ و شمشاڵیش، نوێكردنەوەی ئەم پارچە مۆسیقایانەش وەك وەفایەكە بۆ ئەم هونەرمەندە نەمرانە كە لە سەردەمە جیاجیاكاندا و بە هەموو شێوەیەك خزمەتی هونەری كوردییان كردووە.
هونەرمەند نازم عەلی ئەوەشی راگەیاند ئەوەی مابێت لە كارەكانی سیدییەكە تەنیا دیاریكردنی ناوێكە كە تا ئێستا ناوم بۆی دانەناوە.
Top