شاكیرا، تۆپی پێی ئافرەتان سەرنجم راناكێشێت

شاكیرا، تۆپی پێی ئافرەتان سەرنجم راناكێشێت
كچە گۆرانیبێژی كۆلۆمبی بەرەچەڵەك لوبنانی، شاكیرا رایگەیاند كەوا لە ئەڵمانیا نامینێتەوە بۆ سەیر كردنی مۆندیالی ئافرەتان كە لەو وڵاتە ساز دەكرێت، چونكە تەنیا گرنگی بە تۆپی پێی پیاوان دەدات.
شاكیرا روونی كردەوە تۆپی پێی ئافرەتان زۆر سەرنجم راناكێشێت، بە بەراورد لەگەڵ تۆپی پێی پیاوان. ئەوەشی نەشاردەوە كە زیاتر لەبەر خاتری جیرارد پیكێی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە زیاتر سەیری تۆپی پێ دەكات، بەڵام شاكیرا ئەوەشی راگەیاند كە لە دڵەوە حەز دەكات هەڵبژاردەی ئافرەتانی كۆلۆمبیا بتوانێت جامەكە بەدەست بهێنێت هەرچەندە ئەمە یەكەم جارە بەشداری لەم مۆندیالەدا دەكات.
Top