هۆكاری نەخۆش كەوتنی سیلینا گۆمیز چی بوو؟

هۆكاری نەخۆش كەوتنی سیلینا گۆمیز چی بوو؟
ماڵپەڕی (TMZ)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە كچە هونەرمەندی ئەمریكی سیلینا گۆمێزی تەمەن 18 ساڵ بەر لە چەند رۆژێك لە ناكاو نەخۆش كەوت و لە نەخۆشخانە مایەوە
دوای ئەنجامدانی چەند پشكنینێك دەركەوت كە هۆكاری نەخۆشییەكەی بریتییە لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، نەك سكپڕی وەك ئەوەی پێشتر راگەیەندرابوو، بەڵام هۆكاری بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی ئاشكرا نەبوو، پێش چەند رۆژێكیش لەم رووداوە سیلینا بە چەند كەسێكی نزیك خۆی راگەیاندبوو كە ماوەیەك هەست بە سەر ئێشەیەكی زۆر دەكات.
Top