لۆكە دوو ئەلبوم لەیەك كاتدا بڵاو دەكاتەوە

لۆكە دوو ئەلبوم لەیەك كاتدا بڵاو دەكاتەوە
هونەرمەند لۆكە كۆتایی بە كارەكانی هێنا كە دوو ئەلبومی نۆێن، یەكێكیان بە زاراوەی سۆرانی كە لە 12 گۆرانی پێكهاتووە و سەرجەم میلۆدیەكانی لەلایەن هونەرمەند (هەڵكەوت زاهیر) دانراوە.
بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا چەند گۆرانییەكی ئەم بەرهەمە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ تۆمار بكات، ئەلبوومێكیشی بە زارەوەی كرمانجی داناوە، كە لە 9 تراك پێكهاتووەو سەرجەم میلۆدیەكانی ئەو ئەلبوومەش لەلایەن هونەرمەند (هەڵكەوت زاهیر) دانراوە، هەروەها یەكێك لە تراكەكانی ئەم ئەلبومەی بە زمانی فارسی وتووەو كە پێشتر بڵاو كرایەوە، هەروەها لۆكە زاهیر ڕایگەیاند لە ئەلبومەكانی پێشوومدا چەند گۆرانییەكم بە زاراوەی كرمانجی وتووە، بەڵام وام بە باش زانی ئەلبومێك بكەم گشت گۆرانییەكانی بە زاراوەی كرمانجی بن و هیوادارم جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەك بێت.
Top