سلێمانى خانمانى هونه‌رمه‌ند خه‌لاَت ده‌كا

سلێمانى خانمانى هونه‌رمه‌ند خه‌لاَت ده‌كا
به‌ سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى ئاسیاسێل لقی سلێمانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان رێز له‌ 8 خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى بواره‌كانى "شانۆ، فیلمسازى، شێوه‌كارى، میوزیك" ده‌گرێت.

به‌گوێره‌ى راپۆرتى راگه‌یاندنى لقی سلێمانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19/6/2011 له‌ هۆڵی ته‌وارى شارى سلێمانى رێز له‌ 8 خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌گیردرێت.

هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ لقی سلێمانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ئامانجیه‌تى بایه‌خ به‌ تواناكانى خانمه‌ هونه‌رمه‌ندان بدات و خزمه‌تیان بكا.

ئه‌و خانمانه‌ى له‌م رۆژه‌دا خه‌لاَت ده‌كرێن بریتین له‌"شاناز محه‌مه‌د، سروه‌ عه‌باس- فیلمسازى، نیان عوسمان، ساكار عه‌بدوڵلاَ- شێوه‌كارى، نه‌وژین محه‌مه‌د، ئاودێر مه‌حمود- میوزیك، رووبار ئه‌حمه‌د، ژیان ئیبراهیم- شانۆ".
Top