ئه‌نجیلینا جۆلى خۆى بۆ وێنه‌گرتنى فیلمى "سولت2" ئاماده‌ ده‌كات

ئه‌نجیلینا جۆلى خۆى بۆ وێنه‌گرتنى فیلمى
ماڵپه‌رى ئه‌لیكترۆنى كاروبارى سینه‌مایی جیهانى "دیدلاین" بلاویكرده‌وه‌ كه‌ خانمه‌ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى ئه‌نجیلینا خۆلى ، له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ست ده‌كات به‌ وێنه‌گرتنى به‌شی دووه‌مى فیلمى سیخۆرى "سولت"ه‌ ، كه‌ ناوبراو ڕۆلى سیخۆرى ئیڤلین سولت تێیدا ده‌بینێت .

ماڵپه‌ره‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند ، كۆمپانیاى "سونى بیكچرز" كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌م فیلمه‌یه‌ ، داواى ژماریه‌ك سیناریۆ ده‌كات بۆ به‌شی دووه‌مى فیلمه‌كه‌ ، كه‌ ڕۆلى ده‌رباره‌ى كارى سیخۆرى ئه‌مریكى هاوشێوه‌ی سیخۆرى ڕوسیایه‌ .

جێی سیناریۆى ئه‌م فیلمه‌ تازه‌یه‌ له‌لایه‌ن "كورت ویمر" نووسراوه‌ ، كه‌ ناوبراو سیناریۆى به‌شی یه‌كه‌مى فیلمه‌كه‌شی نووسیبوو .


-Ktv
Top