رۆلا سەعد: كورد میللەتێكی شۆڕشگێڕن و شایەنی رێز لێگرتنن

رۆلا سەعد: كورد میللەتێكی شۆڕشگێڕن  و شایەنی رێز لێگرتنن
گوڵان- فابیان عەون بەیروت

لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان كە لە ژمارەی داهاتوودا بڵاو دەكرێتەوە، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی رۆلا سەعد باس لە چەند لایەنێكی ژیانی تایبەتی خۆی و كار و بەرهەمە نوێیەكانی دەكات و تیشك دەخاتە سەر چەند لایەنێكی ژیانی تایبەتی خۆی.

دەربارەی ئەوەی كە هیچ كاتێك بیری لەوە كردۆتەوە واز لە كاری هونەری بهێنی یان بێزار بووبێت لێی؟ رۆلا دەڵێ: هەموو مرۆڤێك جاری وا هەیە هەست بە ماندوو بوون دەكات و پێویستی بە ئارامی و حەسانەوە هەیە، بەجۆرێك واز لە هەموو كارەكانی خۆی بهێنێت بەتایبەتی ئەوانەی بێزاری دەكەن، بەڵام لە كۆتاییدا خوای گەورە هێزی پێبەخشیوم و هەر كاتێك هەستم بە ماندوو بوون كردبێت، هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی خۆم زیاتر ماندوو بكەم و لە گۆڕەپاندا بمێنمەوە.

دەربارەی میللەتی كوردیش رۆلا دەڵێ: پەیامی من بۆ كوردەكان ئەوەیە كە ئێوە كارێكی باشتان كردووە، چونكە ئێوە شۆڕشگێڕن و حەز بە ژیان دەكەن و پەنا بەخوا بەسەر هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرەكاندا زاڵ دەبن كە دێنە سەر رێگەتان و هیوادارم لە نزیكەوە لە هەولێر چاوم پێتان بكەوێ.
Top