ئەحمەد سالار چاوەڕوانی چەند كارێكی هونەرییە

ئەحمەد سالار چاوەڕوانی چەند كارێكی هونەرییە
هونەرمەندی ناودار ئەحمەد سالار بە نیازی ئەنجامدانی چەند كارێكی هونەری جیاجیایە و یەكێك لە كارەكانی دەربارەی ژیانی فائیق بێكەسی شاعیر دەبێت.

لەم بارەیەوەی لە پێوەندییەكیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان گوتی: بە نیازم بۆ یەكەم جار شانۆگەرییەكی گۆرانی و سەما بە شێوازێكی تازە دەربارەی ژیان و سەبوردەی فائیق بێكەسی شاعیرە لە 44 ساڵی تەمەنیدا و گرنگترین وێستگەكانی ژیانی ئەو شاعیرە گەورەیەی گەلەكەمان و كاریگەری ئەم شاعیرە لەسەر گەلەكەمان بە گشتی لەوانەش شەڕی بەردەركی سەرا و چەند رووبەرووبوونەوەیەكی دیكەی ئەو سەردەمە.

هونەرمەند ئەحمەد سالار هەروەها گوتی: لەلایەكی دیكەوە بڕیار وایە دەرهێنەری گەورەی عێراقی (سەڵاح قەسەب) كە سەرۆكی فیستیڤاڵی جیهانی قاهیرەیە، شانۆگەری (ریتچاردی سێیەم ) لە كوردستان نمایش بكات و رۆڵی پاڵەوانی شانۆگەرییەكە كە ریتچاردە بە من بسپێرێت، هەروەها من هەستاوم بە وەرگێڕانی شانۆگەرییەكە بۆ سەر زمانی كوردی و چاوەڕوان دەكرێت ئەم هاوینە كار لەم شانۆگەریەدا بكرێت.
Top