ئیناس یاخی دەبی

ئیناس یاخی دەبی
كچە ئەكتەری تونسی ئیناس عەلی رۆڵی پاڵەوانیەتی دەبینی لە زنجیرەیەك بە ناوی (عریس دلیڤەری) بە بەشداری هەر یەكە لە هونەرمەندان هانی رەمزی و هالە فاخر.

لەم زنجیرەیەدا كە بڕیار وایە لە مانگی رەمەزاندا پێشكەش بكرێت، ئیناس رۆڵی كچێك دەبینێت كە دەبێتە هاوسەری پیاوێكی بە تەمەنتر لەخۆی، بەڵام دواتر هەندێك لە هاوڕێیانی كوڕی هاوسەرەكەی دەناسێت و دووبارە بیر لەوە دەكاتەوە چۆن بگەڕێتەوە ژیانی گەنجایەتی، بۆیە بڕیار دەدات یاخی ببێت لەو ژیانەی ئێستای و تووشی چەند گرفتێك دەبێتەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی.

Top