تیرێژ داوای لێبوردن لە جەماوەری خۆی دەكات

تیرێژ داوای لێبوردن لە جەماوەری خۆی دەكات
هونەرمەندی لاوی رۆژهەڵاتی كوردستان تیرێژ ئورمی رایگەیاند كەوا ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ كلیپكردنی گۆرانییەكی بەرهەمە نوێیەكەی.

لەم بارەیەوە تیرێژ ئورمی لە پێوەندییەكیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان رایگەیاند: دوایین كاری هونەری من بریتییە لە كلیپكردنی گۆرانی (عەرشی ئەڤین) كە بە زاراوەی سۆرانییە و پەنا بەخوا لە كاتێكی زوودا ئەم كلیپە لە شاشەكان بڵاو دەكرێتەوە، لێرەوە داوای لێبوردن لە جەماوەری خۆشەویستی خۆم دەكەم كە ماوەیەكە چاوەڕێی بینینی ئەم كلیپە بوون، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك نەمتوانی لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا كلیپەكە تەواو بكەم، دوای بڵاوكردنەوەی ئەم گۆرانییە هەڵدەستم بە كلیپكردنی گۆرانی (رەندا من) كە گۆرانی یەكەمی بەرهەمەكەیە، هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە شارەكانی ئیستەنبول و ئەزمیری توركیا چەند كۆنسێرتێكی گۆرانی بۆ جەماوەری كوردی نیشتەجێی ئەم دوو شارە ساز دەكەم.

لەلایەكی دیكەوە تیرێژ رایگەیاند جگە لە كاری هونەری دوای ماوەیەكی تر چەند چالاكیەكی دوور لە هونەر لە بواری راگەیاندن ئەنجام دەدەم و پەنا بەخوا لەكاتی خۆیدا رایدەگەیەنم و زانیاری زیاتر دەخەمە ڕوو.
Top