فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له زانكۆی تاران نمایش ده‌كرێت
به پێی راپۆڕتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "تاو فیلم"، بینینی فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له به‌رنامه‌ی سینه‌مایی "ئه‌نجوومه‌نی زانستی سینه‌مای زانكۆی تاران" بۆ هه‌مووان ئازاده و دانیشتنی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی پسپۆڕانه به ئاماده‌بوونی شانۆكاری ناوداری كورد دكتۆر قوتبه‌دین سادقی وه‌كوو كارناس و رخنه‌گر و به به‌شداری سینه‌ماكاری سنه‌یی شه‌هرام عه‌لیدی و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری ناوداری كوردستان و ئێران خاتوو مریه‌م بووبانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی له به‌شی پێشبڕكێی به‌شی هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گرانی شه‌ست و دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كانی 2009 له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێنا و له درێژه‌دا به به‌شداری له فیستیڤاڵی جۆراوجۆری فیلم له سه‌رتاسه‌ری جیهان، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه:
ـ خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی لاوی هیندستان یا خه‌ڵاتی "ده‌روازه‌ی زێوی هیند" له به‌شی كێبڕكێی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مۆمبای" له هیندستان
ـ خه‌ڵات و مه‌دالیای شانازی زانكۆكانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی "پساك" له وڵاتی فه‌ره‌نسا
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئامازۆن" له وڵاتی به‌رازیل
ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانی زانكۆكانی براتیسلاوا له یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "براتیسلاوا" له وڵاتی ئیسلۆڤاكیا
ـ خه‌ڵاتی "دۆن كیشۆت" له بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ترۆمسۆ" له وڵاتی نه‌رویج
ـ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین فیلم بۆ شه‌هرام عه‌لیدی و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری
پیاوی بۆ ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای كوردستان عومه‌ر چاوشین له هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرۆعه‌ڕه‌ب" (ئێمال) Amal له ئیسپانیا
ـ خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن بۆ هونه‌رمه‌ندی كرماشانی تووره‌ج ئه‌سڵانی و باشترین ئه‌كته‌ر بۆ عومه‌ر چاوشین له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "به‌غدا" له وڵاتی عێراق.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا رۆژی26ی ئه‌پریل، به ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی، له به‌شی پێشبڕكێی سینه‌مای ئێران له میانه‌ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی دوورگه‌ی كیش نمایشكرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "تاو فیلم".