برادەر لە فیلمێكی نوێی هۆڵەندیدا
لە پێوەندییەكیدا لەگەڵ گوڵان دەربارەی دوایین كارە هونەرییەكانی خۆی، برادەر پێی راگەیاندین كە هەمیشە لە هونەر بەردەوام دەبێت و دانابڕێت، چونكە هونەر بووەتە بەشێكی سەرەكی لە ژیانی و لە رێگای هونەرەوە گوزارشت لە ئێش و مەینەتییەكانی گەلی كورد دەكات و خەبات دەكات بۆ پێشخستنی هونەری كوردی و لە رێگای هونەركەیشیەوە گەیاندنی دەنگی میللەتی كورد بە جیهان.
برادەر هەروەها گوتی: ئێستا خەریكی كار كردنە لە فیلمێكی سینەمایی بە زمانی هۆڵەندی و چاوەڕوان دەكرێ ئەم فیلمە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە هۆڵەكانی سینەمای هۆڵەندا نمایش بكرێ، بەڵام ناوی فیلمەكە و ئەو رۆڵەی كە بەرجەستەی دەكات ئاشكرا نەكرد.