جانێ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا دەكات
لە پێوەندییەكدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان خانمە هونەرمەند هۆزان جانێ رایگەیاند كەوا چەند رۆژێكە لە كوردستانی توركیایە بەمەبەستی بەشداری كردن لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی توركیا، جانێ ئەوەشی راگەیاند كەوا ئێمەی هونەرمەند بە ئەركی خۆمان دەزانین بەشداری لە هەڵمەتەكاندا بكەین بۆ ئەوەی پاڵێوراوانی كورد زۆرترین دەنگ لەم هەڵبژاردنانەدا بە دەست بهێنن، لە هەمان كاتتدا داوای لە كوردانی باكوور كرد بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن و دەنگ بە پاڵێوراوانی كورد بدەن، لە كۆتاییدا جانێ هیوای خواست كە پاڵێوراوانی كورد زۆرترین دەنگ بە دەست بهێنن.