هونه‌رمه‌ند زیره‌ک ژێدار له ده‌ستپێکی ئه‌م ساڵدا پرۆژیه‌کی نوێی هونه‌ری ده‌ستپێکرد. ئه‌ویش دامه‌زراندنی دوو گرووپی میوزیکی نێونه‌ته‌وه‌یی به بەشداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی بیانی به‌ناوبانگ. که ئێستا له خۆ ئاماده‌کردندان بۆ بەشداری کردنی چه‌ندین فێستیڤالی نێو نه‌ته‌وه‌یی. نوێترین کاریش ئه‌وه ده‌بێت که تێکه‌ڵکردنی مۆسیقا و گۆرانی کوردی له‌گه‌ڵ چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆری مۆسیقای بیانی وه‌ک ( هیندی،ئه‌فریقی،ئینگلیزی، ئیرله‌ندی،قه‌ره‌جی بۆلقان). شایه‌نی ئا‌ماژه‌یه ئه‌م گرووپانه ناویان ( ڤیلگ وێل) (داینه‌میکس). ئه‌م چالاکیانه‌ش له درێژه پێدانی کاره به‌رده‌وامیه‌کانی رێکخراوی هونه‌ری ده‌هۆڵه له به‌ریتانیا که زیره‌ک ژێدار سه‌رپه‌رشتی ده‌کات له ساڵی 2004 تاوه‌کو ئێستا. ئاوازی ره‌سه‌ن و ئاڵای کوردستان و جلوبه‌رگی کوردی خاڵێکی گرنگی نمایشه‌کان ده‌بن له ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵه‌کاندا.
لە لایەكی دیكەوە هونەرمەند زیرەك ژێدار بە گوڵانی راگەیاند هەوڵ دەدەن لە دەرفەتێكی نزیكدا سەردانی كوردستان بكەن و ئەم گرووپە مۆسیقییە زیاتر ئاشنای كوردستان و هونەری كوردی بن.