گریگۆرییڤا لە مافی خۆی خۆش بوو

گریگۆرییڤا لە مافی خۆی خۆش بوو
كچە گۆرانیبێژی رووسی ئۆكسانا گریگۆرییڤا وازی لەو داوایەی هێنا كە دژی میل گیبسۆنی ئەستێرەی سینەمایی و بە توندوتیژی خێزانی تاوانباری كردبوو.

ماڵپەڕی (تی ئێم زی)ی ئەمریكی رایگەیاند كە دان هۆرفیتزی پارێزەری گریگۆرییڤا بە دادگای راگەیاندووە كە گریگۆرییڤا چیتر نایەوێ لەم داوایەی دژی گیبسۆن بەردەوام بێت ئەویش بە مەبەستی ئاسانكردنی مەسەلەی سەرپەرشتیكردنی كچەكەیان، هەروەها دەیەوێ راستەوخۆ لەگەڵ گیبسۆن بەردەوام بێت نەك لە رێگای ناوبژیوانانەوە، ئەم رەفتارەش بووەتە هۆی سەرسوڕمانی دادوەر.

شایەنی باسە لە ساڵی 2010 گیبسۆن و گریگۆرییڤا جیابوونەوە دوای ئەوەی هاوسەرەكەی بە توندوتیژی خێزانی و وشەی رەگەز پەرستی تاوانبار كرد.
Top