له فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ رۆژنامه‌نووس (عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا) خه‌ڵاتكرا
دوێنی ئێواره مه‌راسیمی كۆتایی فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ له هۆڵی رۆشنبیری له شاری سێمانی به‌رِێوه‌چوو، تیایدا چه‌ندیین هونه‌رمه‌ندی شانۆكار و تیپه شانۆییه به‌شدار بووه‌كانی ئه‌و فیسیڤاڵه خه‌ڵاتكران، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسانی بواری هونه‌ری له‌و فیستیڤاڵه‌دا له‌خه‌ڵات كراوان بوون كه پێكهاتبوون له (یاسین قادر به‌رزنجی - سلێمانی، عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر، وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د - كه‌ركوك، د. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ)
هه‌ر له‌و فیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌شخرایه هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون و ناوداری شاری هه‌ولێر (ته‌ڵعه‌ت سامان).