پشیله‌كانی به‌همه‌ن قوبادی له فیستیڤاڵی مافی مرۆڤی توركیا
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س
له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی كه تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی جیهان به‌ده‌ستهێناوه، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مافی مرۆڤ" له شاری تونچیلی له وڵاتی توركیا نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مافی مرۆڤ" كه له لایه‌ن شاره‌وانی تونچیلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژی 20ی ئایار/ مه‌ی ده‌ستی پێكردووه و تاكوو رۆژی 29ی ئایار/ مه‌ی به نمایشی 15 فیلمی بڵندی سینه‌مایی له ده‌رهێنه‌ره‌كانی وڵاتانی جۆراوجۆری ئه‌ورووپی، ئاسیایی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درێژه‌ی ده‌بێت.
له نێوان ئه‌و فیلمه ناودارانه‌ی كه له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن، ناوی فیلمی سینه‌مایی "قووی ره‌ش" له ده‌رهێنانی "دارێن ئارنۆفسكی" و فیلمی سینه‌مایی "جاده‌ی ئیرله‌ندی" له ده‌رهێنانی "كه‌ن لووچ" به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له دوایین نمایشی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه و له به‌رنامه‌یه‌كی بیرئانین و رێزلێنانی تایبه‌تدا بۆ سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، له لایه‌ن رێكخراوه‌ی "ئه‌رشیفی فیلمی هاروارد" له رۆژی 16ی ئه‌پریلی 2011 له زانكۆی هارڤارد له شاری بۆستۆنی پێته‌ختی ویلایه‌تی ماساچۆسێتی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.