زنجیرە فیلمی بەڵگەنامەیی «ئێرە تایلەندە» ئامادەی نمایشە

زنجیرە فیلمی بەڵگەنامەیی «ئێرە تایلەندە» ئامادەی نمایشە
زنجیرە فیلمی بەڵگەنامەیی «ئێرە تایلەندە» لە وێنەگرتن و دەرهێنانی هونەرمەندی سینەماكار «بێهروز ئەسراری» و لە ئامادەكردنی «كەریم بەختیاری» ئامادەی نمایشە.

فیلمی بەڵگەنامەیی تەلەفیزیۆنی «ئێرە تایلەندە» لە وێنەگرتن و دەرهێنانی «بێهروز ئەسراری» و لە ئامادەكردن، نووسین، پێشكەشكاریی و خوێندنەوەی «كەریم بەختیاری» كە لە 4 ئەڵقەی 40 خولەكی پێكهاتووە و لە ماوەی 15 رۆژ لە وڵاتی تایلەند وێنەی گیراوە، لە دوای تەواوبوونی كارەكانی دۆبلاژكردنی، قۆناغەكانی دەنگدانان و موزیك و مۆنتاژ كۆتایی پێهات و ئامادەی نمایشە.
ئەم زنجیرە فیلمە بەڵگەنامەییە لەسەر داوای كەناڵی ئاسمانیی Kurdistan TV و بە كوردی ئامادە و دابەش كراوە و بە ماندوبوونێكی زۆری گرووپی ئامادەكار هاتۆتە بەرهەم، كە بەم زووانە لە كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی نمایش دەكرێت.
ستافی ئامادەكاری زنجیرە فیلمی بەڵگەنامەیی «ئێرە تایلەندە» لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا كە لە وڵاتی تایلەند بوونە، زۆربەی شوێنە گرنگەكانی ئەو وڵاتەیان بەسەر كردەوە و وێنەیان لێگرتوون.
جیاوازی ئەم زنجیرە فیلمە بەڵگەنامەییە بەنیسبەت زنجیرە فیلمی بەڵگەنامەیی «ئێرە ئافریقایە» كایەی پێشكەشكاری بەرنامەیە لەگەڵ ئاژەڵ و بوونەوەرەكانی وەكو مار، دولفین، شێر، مەیموون و تیمساح كە سەرنجڕاكێشە.
Top