دۆق شارته‌ر به گۆرانى هه‌ولێره‌كه‌م گه‌رِایه‌وه
له تێكستى عه‌بدولوه‌هاب شوانى و وتنى هه‌كار حه‌سه‌ن و موزیكى تواناى خاڵه حه‌مرین و كارى ده‌نگى له ستۆدیۆى مه‌ڵتى میدیا گرووپی دۆق شارته‌ر بۆ هونه‌رى مندالاَن گۆرانی هه‌ولێریان كلیپ كرد كه له وێنه‌گرتنى ئه‌حمه‌د حه‌میدو له مۆنتاژی رێباز رواندزى و له ده‌رهێنانى هۆگر ئه‌حمه‌ده، ئه‌م كلیپه له‌رِووى ته‌كنیكییه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ته‌لایتى كوردستان و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیریى و هونه‌رى هه‌ولێر هاوكارى كراوه.
له‌م باره‌یه‌وه شێرزاد ره‌سول سه‌رۆكى گرووپه‌كه رایگه‌یاند: مندالاَنى كوردستان سومبولێكن بۆ نیشتمان ئه‌وان په‌یامێكیان پێیه كه زۆر هۆشیارانه تێده‌گه‌ن و ده‌توانن شان به‌شانى رۆڵه‌كانى نیشتمان پشتیوانى یه‌كتربن بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و سه‌ركه‌وتن ،له‌م گۆرانییه‌دا مندالاَنى دۆق شارته‌ر سه‌داى ده‌نگیان به‌ره‌و پایته‌ختى كوردستانه و به‌ره‌و قه‌لاَى دێرین و مناره‌ى بالاَ به‌رزه، له‌م كلیپه‌دا دیمه‌نى جوان و دڵرِفێنى ئه‌م شاره تێكه‌ڵ به خوێن و رۆح و دڵیان ده‌كه‌ن .
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن گرووپه‌كه‌وه ده‌كرێته دیارى بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى هه‌رێمی كوردستان به بیستراوو بینراوه‌وه...