مەهاباد: تا ئێستا بە فەرمی بۆ كوردستان بانگهێشت نەكراوم

مەهاباد: تا ئێستا بە فەرمی بۆ كوردستان بانگهێشت نەكراوم
خانمە هونەرمەند مەهاباد لە پێوەندیەكی لەگەڵ گوڵان وتی: دەمێكە گۆرانی دەڵێم و خزمەت بە هونەری كوردی دەكەم، بەڵام تا ئێستا ئەركی هەموو بەرهەمەكانم لە خەرجی تایبەتی خۆم بووە بۆیە لەمەودوا ئامادە نیم خۆم بكوژم و چیتر خۆم بۆ هونەر هیلاك و ماندو بكەم، هەر كاتێك پارەم هەبوو، ئەوا بەبێ دوو دڵی كلیپ و بەرهەمی نوێ پێشكەش دەكەم، خاتوو مەهاباد هەروەها وتی: من یەكێك بووم لەو گۆرانیبێژانەی لە ساڵی 1981 لەدوای عایشە شان و مریەم خان گۆرانیم وت، بەڵام تا ئێستا لە كوردستان بە رەسمی تەنانەت بۆ كۆنسێرتێكیش بانگێهشت نەكراوم و رێزم لێنەگیراوە، بۆیە دەڵێم ئەگەر منیش وەك هەندێك لە كچە هونەرمەندەكان خۆم نمایش كردبا، ئەوا زۆر رێزم لێدەگیرا و هەموو هەفتەیەك لە كوردستان دەبووم، سەبارەت بە ئافرەتی كوردیش دەڵێ: بەداخەوە ئەوەی تێبینی دەكرێت ئافرەتی كورد وەك پێویست رێزی لێنەگیراوە و تا ئێستاش لە زۆر شوێنی كوردستان ئەو رێزەی نییە كە شایستەی بێت، هیوادارم ئافرەتی كوردی پێگەی شایەنی خۆی هەبێت لە كۆمەڵگەدا.
Top