ریهانا خێزانێكی نوێی بۆ پەیدا بوو

ریهانا خێزانێكی نوێی بۆ پەیدا بوو
رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی ئاشكرای كرد كە خێزانێكی دۆزیوەتە پێكهاتووە لە برایەك و دوو خوشك لە دوورگەی باربادۆس دەژین و خوشك برای كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی (ریهانا)ن.

ریهانا كە بە رەچەڵەك خەڵكی باربادۆسە پێش ئەم خوشك و برایانە دوو برای دیكەی هەبوو كە لە خۆی بچووكترن، كەچی ئەم سێ خوشك و برایە لە خۆی گەورەترن، بەڵام تەنیا لە باوكە خوشك و بران و دایكیان جیاوازە، رۆژنامەی (سەن) چەند وێنەیەكی ریهانای بڵاو كردەوە لەگەڵ ئەم خوشك و برایانە و یەكێك لەو وێنانە بۆ ئەو كات دەگەڕێتەوە كە ریهانا تەمەنی هێشتا 15 ساڵ بوو كاتێك بۆ یەكەم جار (كاندی)ی خوشكە گەورەكەی خۆی بینی.
Top