خانەوادەكەم هەمیشە پشتگیرییان لێكردووم

خانەوادەكەم هەمیشە پشتگیرییان لێكردووم
گولێ یەكێكە لە ئافرەتە هونەرمەندە دەنگخۆشەكانی باكووری كوردستان كە بە دەنگەكەی هونەری رەسەنی كوردی زیندوو دەكاتەوە و خزمەتێك بەو هونەرە دەكات، گولێ لە هەرێمی سەرحەد لە دایكبووە و ئێستا لە ئەوروپا نیشتەجێیە، دەربارەی ئەو ئاستەنگانەی دووچاری ئافرەتانی كورد دەبنەوە كاتێك روو لە بواری هونەری دەكات دەڵێ: سوپاس بۆ خوا سەرەڕای ئەوەی هەرێمی سەرحەد تا راددەیەك كۆمەڵگەیەكی داخراو و كۆنسەرڤاتیزمە، بەڵام ماڵباتی ئێمە رووناكبیر و پێشەنگ و خۆشبین بوون و زۆریان لا ئاسایی بوو كە گۆرانی بڵێم، ئەوەش بۆ من شانس بوو كە رێگەیان لێ نەگرتم و هەمیشە پشتگیریان لێی دەكردم. بۆیە دەبێت هونەرمەندی ژن هەمیشە هەوڵ بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵگەی داخراو، سەبارەت بەوەی جگە لە كاری هونەری چ كارێكی تر دەكات دەڵێ: جگە لە گۆرانی و موزیك لە بەرلین بە هونەری دەستی خەریكم و مامۆستایی كورۆیی منداڵانم.
Top