لۆفاتۆ گرفتی خواردنی هەیە

لۆفاتۆ گرفتی خواردنی هەیە
كچە ئەكتەری ئەمریكی دیمی لۆفاتۆ رایگەیاند كەوا تووشی هەندێك گرفت هاتووتەوە لە خواردن و بەو هۆیەشەوە ناچار بوو لە بنكەیەكی تەندروستی بمێنێتەوە.

لۆفاتۆ كە بە رۆڵ بینین لە فیلمەكانی دیزنی بەناوبانگە بە گۆڤاری (سێڤنتین)ی ئەمریكی راگەیاند كەوا بە درێژایی تەمەنی بە نالەباری خواردن و حەز نەكردنی بە خواردنەوە دەناڵێنێت، بۆیە هیچ رۆژێك نییە كە من بیر لە لەشم و خۆراكم نەكەمەوە، بەڵام ناچار بووم خۆم لەگەڵ ئەو بارودۆخە رابهێنم، چونكە هەمیشە هەست بەوە دەكەم كە پێویستە واز لە ژەمی ئێوارە بهێنم و ئەم گرفتە بۆتە نەخۆشییەكی درێژخایەن لەلای من و پێموایە تا لە ژیان مابم ئەم گرفتەم هەر دەمێنێت، لۆفاتۆ ڕووی لە كچان كرد و وتی: لەشی خۆتان ئەزیەت مەدەن و زۆر پارێزگاری لێ بكەن، بۆیە مەشقی زۆر قورس ئەنجام مەدەن و خۆتان مەخەنە مەترسییەوە و ئەگەر گرفتیشتان هەبوو ڕوو لە دایك و باوكتان بكەن بۆ چارەسەركردنی.
Top