سەردار: هاوسەرێتی خۆشەویستی دەكوژێت

سەردار: هاوسەرێتی خۆشەویستی دەكوژێت
ئەنجین ئاڵتانی ئەكتەری توركی كە رۆڵی دكتۆر سەردار دەبینێت لە زنجیرە درامای (نارین) پێیوایە كە هاوسەرێتی هۆكارێكە بۆ كوشتنی خۆشەویستی بۆیە پیرۆزبایی لەو كەسانە دەكەم بەردەوامن لە ژیانی هاوسەرێتی.

(سەردار) لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێ: ئافرەتانی ئەم سەردەمە وەك سەردەمی دایكانمان نین، ئێستا جیابوونەوە و تەڵاق و گرفتی نێوان هاوسەران زۆرە، بۆیە من دەڵێم ئەگەر لە هاوسەرەكەم جیا ببمەوە بۆچی لە بنەڕەتدا ئەو پرۆسەیەی لەگەڵدا پێكدەهێنم، من مرۆڤێكم دەتوانم لە دەرەوەی پێداویستییەكانی كۆمەڵگەدا بژیم بۆیە ئەم پرۆسەیە پێك ناهێنم تەنیا ئەو كاتە نەبێت كە ویستم ببم بە باوك، هەرچەندە بە لای منەوە خۆشەویستی وەك نان و ئاو یەكێكە لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان، پێموابوو خۆشەویستی بریتییە لە رازیكردنی بەرامبەر، بەڵام بۆم دەركەوت كە ئەمەیە دەبێتە هۆكاری كوشتنی خۆشەویستی.
Top