مەلەك ڕۆژهات: بەمنداڵی حەزم دەكرد ببم بەدكتۆر

مەلەك ڕۆژهات: بەمنداڵی حەزم دەكرد ببم بەدكتۆر
كچە گۆرانی بێژی كوردستانی باكور مەلەك ڕۆژهات كەسێكی زۆر دڵ ناسكە تەنانەت لەگەڵ فلیمێكی خەمناكیش دەگریت .

مەلەك لەساڵی 1991 لەباكوری كوردستان لەباژێری وان لەدایك بووەو تاكو ئێستا خاوەنی دووبەرهەم و چەندین كلیپە .مەلەك دەڵێ «زۆر ڕقم لەخیانەت و بێبەختیە بۆیە ئەوەی خیانەتم لەگەڵ بكات قەت نایبەخشم .هەروەها زۆریش توڕە دەبم بەدرۆ كردن . مەلەك ئاماژە بەوەشدەدا كە كاتێك منداڵ بووە زۆر حەزی كردووە ببێت بەدكتۆر .مەلەك وەك باس دەكات دەڵێت « زۆر پرسیار هەبووە حەزم كردووە ئاراستەم بكەن،بەڵام تاكوئێستا لێیان نەپرسیوم .
Top