سابووری بێدەنگی دەشكێنی
لەم بارەیەوە هونەرمەند ئیسماعیل سابووری لە پەیوەندییەكی لەگەڵ گۆڤاری گوڵاندا رایگەیاند: دوای بێدەنگێیەكی زۆر كە هۆكارەكەی بۆ نەبوونی پاڵپشتی ماددی و پشتگیری نەكردنی لە هیچ لایەكەوە، ئێستا خەرێكی خۆ ئامادە كردنە بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی هونەری نوێ كە لە 9 تراك پێكدێت و تا ئێستا كاری 6 لەم تراكانە تەواو بووە، و ئێستا خەریكی تەواو كردنی تراكەكانی ترە و ئەم كارەش بە هاوكاری هونەرمەندێكە كە نامەوێ ناوی ئاشكرا بكەم، هەروەها سابووری ئەوەشی ئاشكرا كرد كەوا یەكێك لە بەرهەمەكانی فۆلكلۆرە و بەشێوەی سەمفۆنیا ئامادە كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ناوێك بۆ بەرهەمەكە دانەناوە.
سابووری ئەوەشی راگەیاند كەوا لەگەڵ هونەرمەند سەید ئەحمەد رێككەوتووە كە ئەو كارە هونەریانەی بڕیار بوو چەند ساڵێك پێش ئێستا ئەنجامیان بدات تەواویان دەكات.