خۆ پیشاندانەكان كاریگەریان لە نەجوا كەرەمیش كردووە

خۆ پیشاندانەكان كاریگەریان لە نەجوا كەرەمیش كردووە
ئەو ناسەقامگیریە سیاسییە و ئەو خۆنیشاندانەی ئێستا كە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی گرتۆتەوە، كاریگەری لەسەر هونەرمەندانیش هەیە و بازاڕی ئەوانیشی كز كردووە.

ئەوەتا خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی بڕیاریداوە بڵاوكردنەوەی دوایین بەرهەمی هونەری خۆی دوا بخات بۆ كاتێكی نادیار، ئەمەش لەبەر نالەباری و ناسەقامگیری و ئەو خۆنیشاندانانەی كە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكانی گرتۆتەوە، لەوانەش سوریا كە زۆر لە لوبنانەوە نزیكە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش یەكێك لە گۆرانییەكانی بەرهەمی داهاتووی نەجوا بەناوی (وێن) لەسەر ماڵپەری یوتیوب بڵاوكراوەتەوە بێ ئەوەی ئاگادار بێت.
Top