ئەماندا چێژ لەسەركەوتنەكانی خۆی وەرناگرێت

ئەماندا چێژ لەسەركەوتنەكانی خۆی وەرناگرێت
مەرج نییە سەركەوتن و ناوبانگ هەمیشە مایەی خۆشی و كامەرانی بن، ئەوەتا كچە ئەكتەری ئەمریكی ئەماندا سیفرید ئاشكرای دەكات كە ناتوانێت وەك پێویست چێژ لە سەركەوتنەكانی وەربگرێت.

سیفریدی تەمەن 25 ساڵ لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (ئایلە)ی ئەڵمانی وتی: هەمیشە كە هەموو كاروبارەكان بە باشی بەڕێوە دەچن و ئەو كات كە پێویستە من دڵخۆش بم، كەچی لەو كاتانەدا هەست بە جۆرێك ترس و دڵەڕاوكێ دەكەم و هەست بەوە دەكەم كە خەریكە هەموو شتەكان لەدەست بدەم، بۆیە پێموایە تووشی جۆرێك لە شێتی بوومەتەوە، سیفرید هەروەها دەڵێ: سەركەوتن لە هۆڵیۆد پێویستی بە توانای خۆڕاگرتن هەیە، من خۆڕاگرم و هەر كاتێك دووچاری حاڵەتی زۆر توند دەبمەوە، ئەو كات زۆر بە هێزتر دەبم.
Top