6 كورته فیلم له به‌رهه‌مهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی ئاماده‌ی نمایشكردنن
به گوێره‌ى راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "تاو فیلم"، 6 كورته فیلمی (خه‌یام، ره‌نگدانه‌وه، ده‌ست، ده‌هۆڵ، تا پیاوه‌كان سه‌ما بكه‌ن و هێما) كه روانینێكی مۆدێرنه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی ئێران به گێرِانه‌وه‌ی دیمه‌ن له لایه‌ن سینه‌ماكارانی لاوی كورد و ئێرانی و له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكارانی كورد "شه‌هرام عه‌لیدی" ئاماده‌ی نمایشكردنن. ئه‌م فیلمانه به پشتیوانی به‌شی "جۆرێك روانین" (فیلمه 262 چركه‌ییه‌كان)ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش به‌رهه‌مهاتوون.
كورته فیلمی "خه‌یام" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی، كورته فیلمی "ده‌نگدانه‌وه" له ده‌رهێنانی ئیره‌ج محه‌مه‌دی ره‌زینی، كورته فیلمی "ده‌ست" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی ئێحسان ره‌زایی و ئیمان ره‌زایی، كورته فیلمی "ده‌هۆڵ" له ده‌رهێنانی جه‌میل مه‌فاخری، كورته فیلمی "تا پیاوه‌كانمان سه‌ما بكه‌ن" له ده‌رهێنانی هیوا ئه‌مین نیژاد، و كورته فیلمی "هێما" له ده‌رهێنانی تۆفیق ئه‌مانی له به‌شی "جۆرێك روانین" (فیلمه 262 چركه‌ییه‌كان)ی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش و هه‌روه‌ها كورته فیلمی "ده‌هۆڵ" له ده‌رهێنانی جه‌میل مه‌فاخری و كورته فیلمی "تا پیاوه‌كانمان سه‌ما بكه‌ن" له ده‌رهێنانی هیوا ئه‌مین نیژاد له نێوان 9 فیلمی به‌شی پێشبرِكێی نێونه‌ته‌وه‌یی "جۆرێك روانین"ی ئه‌م فیستیڤاڵه نمایش ده‌كرێن.
یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كیش به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و له چه‌ندین به‌شی جیاوازدا له رۆژانی 24 تا 28ی ئه‌پریلی 2011 له دوورگه‌ی كیش له باشووری ئێران به‌رِێوه‌ده‌چێت.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمانه له ئه‌ستۆی شه‌هرام عه‌لیدی بووه، ئه‌م سینه‌ماكاره كورده به نوێترین به‌رهه‌می 100 چركه‌یی خۆی به ناوی "كوچ ابرها" واته "كۆچی هه‌وره‌كان" كه نووسین، به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له ئه‌ستۆی خۆی بوو، له به‌شی "چاكسازی و جۆری دۆستایه‌تی" له حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی 100 چركه‌یی له شاری تاران به‌شداری كرد.
ئه‌م فیلمه به‌رهه‌می حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای تارانه و هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی وێنه‌گر، ئه‌ره‌ستوو مه‌فاخری ده‌نگهه‌ڵگر و حوسێن قوورچیان له ده‌نگدانانی ئه‌م فیلمه 100 چركه‌ییه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌لیدی هاوكاریان كردووه.