كۆشكى هونه‌ر ده‌درێته‌وه هونه‌رمه‌ندان
به گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا به‌شێكى زۆری باڵه‌خانه‌ى كۆشكی هونه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانى ته‌له‌فزیۆنى په‌رله‌مانى تێدایه، كه پێشتر سه‌ته‌لایتى نه‌ورۆز بوو، بۆیه سه‌ندیكا نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى باڵه‌خانه‌ى كۆشكى هونه‌ر بگه‌رِێندرێته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندان و كارى خۆیانى تێدا بكه‌ن و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش وه‌لاَمى داونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه كه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رله‌یانى رۆژی شه‌ممه 23/4/2011 شاندێكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان و لقی هه‌ولێری سه‌ندیكاكه سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه‌و له‌وىَ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتوون و باس له گه‌رِاندنه‌وه‌ى ئه‌و كۆشكه بۆ هونه‌رمه‌ندان و پرۆژه‌یاساى خانه‌نشینى هونه‌رمه‌ندان كراوه‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مان جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه كه دواى دوو مانگى دیكه ئه‌و كۆشكه به ته‌واوه‌تى ده‌درێته‌وه هونه‌رمه‌ندان و بۆ پرۆژه‌یاساكانیش هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن.
له كۆتایی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكا رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان له هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى هونه‌رمه‌ندان، وه‌ك چۆن له دووه‌مین كۆنگره‌دا رایانگه‌یاند كه خزمه‌تكردنى هونه‌رمه‌ندان ئه‌ركى ئه‌وانه.