ئان: تۆبە جارێكی تر ئۆسكار پێشكەش بكەم
هاساوای ئاماژەی بەو كاردانەوانە كرد كە لە دوای ئاهەنگەكە دەربارەی هەبوون و وایان لێكرد هەست بە بێزاری بكات، هەرچەندە بە قسەی خۆی پێشكەشكردنی ئاهەنگەكە شان بە شانی ئەستێرەی سینەمایی جیمس فرانكۆ تاموچێژێكی تایبەتی هەبوو، بەڵام رەخنەگران زۆر توند بوون بەرامبەری و پێیانوابوو ئێمە خراپترین ئاهەنگی ئۆسكارمان لە مێژوودا پێشكشە كرد، لەلایەكی تر كاردانەوەی هەندێك لە لایەنگرانی هاساوای وایكرد هەندێك هێور ببێتەوە و لەڕووی دەروونییەوە ئارام ببێتەوە و لەم بارەیەوە وتی: هەندێك كەس هەبوون هانیان داین و پێیان راگەیاندین كە پێشكەشكردنی ئاهەنگەكە زۆر باش بوو، بۆیە منیش لێرەوە سوپاسیان دەكەم.