شیریهان خۆی بە یەك ملیۆن دۆلار نافرۆشێت
لەم بارەیەوە شیریهان بە ماڵپەری( mbc.net)ی راگەیاند كەوا چیرۆكی ژیانی خۆی بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار نەفرۆشتووە بۆ ئەوەی بكرێتە زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی، چونكە تەنیا خۆی خاوەنی ئەم چیرۆكە و رازیشە بەوەی خوای گەورە بۆی داناوە، سەبارەت بە بەشداریكردنی خۆی و (لوئلوئە)ی كچی لە خۆنیشاندانەكانی میسریش وتی: نامەوێ زۆر باسی ئەم مەسەلەیە بكەم، چونكە تەنیا من و كچەكەم لەوێ نەبووین، بەڵكو بە سەدان دایك و كچی تر بەشدار بوون لەم رووداوە مێژووییە.