ئەنجلینا كتوپڕانە سەردانی پەنابەرە لیبییەكانی كرد

ئەنجلینا كتوپڕانە سەردانی پەنابەرە لیبییەكانی كرد
بە شێوەیەكی كتوپڕ و بێ ئاگادار كردنەوە، ئەنجلینا جولیی ئەستێرەی سینەمایی و باڵیۆزی نیاز پاكی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران سەردانی خێوەنگایەكی ئاوارەكانی سەر سنووری نێوان لیبیا و تونسی كرد.

هەر بە گەیشتنی ئەنجلینا كە لەلایەن پۆلیسی تونسییەوە پاسەوانی دەكرا، پەنابەران كە لە رەگەزە جیاوازەكان بوون بەخێرهاتن و سوپاسی ئەنجلینایان كرد بۆ ئەو سەردانە، لەم سەردانەیدا ئەنجلینا لەگەڵ سەرپەرشتیارانی خیوەتگای شووشە باسی لە بارودۆخی پەنابەران كرد و هیوای خواست لە زووترین كاتدا ئەم كێشەیە كۆتایی پێ بێت و مەترسی لەسەر ژیانی پەنابەران نەمێنێت.
Top