عایشە بە دوای هاوسەرێكدا دەگەڕێت
بەڵام جانسۆ لە دیمانەیەكدا نەیشاردەوە كە بە دوای هاوسەرێكدا دەگەڕێت كە لێكگەیشتن لەنێونیاندا هەبێت، لە درێژەی قسەكانیدا جانسۆ دەڵێ: من ئێستا هیچ پێوەندییەكی خۆشەویستیم نییە و پێشتریش شووم نەكردووە و پێموایە خۆشەویستی سەرەڕای ئەوەی كامەرانی بە مرۆڤ دەبەخشێت، بەڵام دوور نییە هەر خۆشەویستیش ببێتە هۆی نەهامەتی و بێزاری، بۆیە من دەمەوێ لە پێوەندییەكی خۆشەویستی راستەقینەدا بژیم، چونكە ئێمەی ئەكتەر لە زۆربەی كارەكانماندا رۆڵی خۆشەویستی بەرجەستە دەكەین و زۆر جاریش هیوای ئەوە بۆ خۆمان دەخوازین ئەو هەستەی بۆ كەسی بەرامبەرمان دەری دەبڕین ببێتە شتێكی راستەقینە نەك تەنیا لە كارە هونەرییەكاندا.
دەربارەی (كینان)یش وتی: كینان گەنجێكی قۆزە و وەك هاوڕێیەك خۆشمدەوێت نەك زیاتر و پێموایە ئەو پڕوپاگەندانەی كە كراون تەنیا پێوەندییان بە زنجیرەكەوە هەیە.