زانكۆی هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی رێز له به‌همه‌ن قوبادی ده‌گرێت
رێكخراوه‌ی "ئه‌رشیفی فیلمی هاروارد" سه‌ر به زانكۆی هارڤارد له شاری بۆستۆن پێته‌ختی ویلایه‌تی ماساچۆسێتی ئه‌مه‌ریكا، به نمایشی 5 فیلمی سینه‌مایی له به‌همه‌ن قوبادی له به‌رنامه‌یه‌كی بیرئانیندا رێز له‌م سینه‌ماكاره كورد ده‌گرێت.
له‌م بیرئانینه‌دا كه له لایه‌ن رێكخراوه‌ی "ئه‌رشیفی فیلمی هاروارد" Harward Film Archive له زانكۆی هارڤارد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فیلمی سینه‌مایی "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكم" و فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له رۆژی 15ی ئه‌پریل، فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له رۆژی 16ی ئه‌پریل، فیلمی سینه‌مایی "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له رۆژی 17ی ئه‌پریل و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له رۆژی 18ی ئه‌پریل نمایش ده‌كرێت.
"ئه‌رشیفی فیلمی هاروارد" HFA كۆمه‌ڵه‌یه‌كه كه هه‌وڵده‌دات، به بانگهێشتكردن له سینه‌ماكاره گه‌وره‌كان له سه‌رتاسه‌ری دنیا و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی و ئاخاوتن سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می ئه‌م سینه‌ماكارانه، دانووستان له نێوان ئه‌وان و قوتابیان، مامۆستایانی زانكۆ و فێرخوازانی هونه‌ر پێكبێنێت و هه‌روه‌ها رێزیان لێبگرێت، به‌همه‌ن قوبادیش له ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنانه‌ی زانكۆی هارڤارددا ئاماده‌ده‌بێت.