میرا گۆرانى بۆ ئه‌نفال ده‌ڵێت

میرا گۆرانى بۆ ئه‌نفال ده‌ڵێت
پاش تێپه‌ربونى 23 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفال، ئه‌م ساڵ به‌ رێگه‌ى جیاواز یادى ئه‌و رۆژه‌ رِه‌شه‌ كرایه‌وه‌، گۆرانى بێژى لاو میرا به‌ گۆرانى (ئه‌نفال) له‌ میلۆدى هه‌ڵكه‌وت زاهیر و تێكستى حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن په‌یامێكى ئاراستى خه‌ڵكى كوردستان كرد، ئه‌م گۆرانى ته‌نها به‌ ده‌نگ پێشكه‌شى راگه‌یاندنه‌كان كراوه‌ و له‌ داهاتویه‌كى نزیكدا كارى كلیپى بۆ ده‌كرێت، هه‌ڵكه‌وت زاهیر رِایگه‌یاند وه‌كو هونه‌مه‌ندێك به‌ ئه‌ركى خۆى ده‌زانێ و خه‌مى خۆى ده‌رده‌برِىَ بۆ ئه‌و كاراساته‌ گه‌وره‌ و تراژیدیه‌ى به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ى هاتووه‌، هه‌وه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌نفال ئازارێك و برینێكى قوڵه‌ له‌سه‌ر دڵى هه‌موومان و له‌ یاد ناچىَ و پێویسته‌ ئه‌مكاره‌ساته‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ جیهان بناسێنین و هه‌وڵ بده‌ین كاره‌ساتى له‌و جۆره‌ جارێكى تر به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان نه‌یه‌ته‌وه‌، له‌ باره‌ى هۆكارى ووتنى ئه‌م گۆرانى یه‌ میرا پىَ ى وایه‌ كه‌ هونه‌مه‌ندان موڵكى ئه‌م میلله‌تن و ده‌بێت له‌ خۆشى و ناخۆشى یه‌كانیشیاندا به‌ژدار ببن و خه‌مى هه‌ر تاكێكى كورد به‌ خه‌مى خۆى ده‌زانێت و هیوا خوازه‌ كه‌ گه‌لى كورد جارێكى تر ناخۆشى و ده‌رده‌سه‌رى نه‌بینێته‌وه‌، شایه‌نى باسه‌ میرا مانگى رابوردو گۆرانى یه‌كى به‌ ناوى(سه‌ربه‌خۆ بوون) بلاَو كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ لۆكه‌ كه‌ ئامانج لىَ ى سه‌ربه‌خۆبوون و یه‌ك پارچه‌ى كوردستان و ئاشتى بوو كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باشى هه‌بوو.
Top