برِوا یه‌كه‌م جاریه‌تى

برِوا یه‌كه‌م جاریه‌تى
یه‌كه‌م جار ناوى نوێترین گۆرانى هونه‌رمه‌ندى لاو برِوا ئیسماعیله‌، كه‌ ئێستا كاره‌كانى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ كۆتا هاتووه‌و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كلیپ ده‌كرێ.

برِوا ئیسماعیل له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا گوتى"له‌ هۆنراوه‌ى خدر بێجانى و ئاوازى سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزى نوێترین به‌رهه‌مى خۆم به‌ناوى یه‌كه‌م جار تۆمار و بلاَوكرده‌وه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌م له‌ ستۆدیۆی ئۆكتاف له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئاكره‌یی كارى ده‌نگى بۆ كراوه‌و سه‌رهه‌نگ ئیلهام ئاماده‌كردنى میوزیكى به‌رهه‌مه‌كه‌ى خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی".
برِوا وتیشی"ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى پرۆفیشناڵ تۆماركراوه‌و ئومێدم وایه‌ وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌م به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان بچێته‌ ناو جه‌ماوه‌ر و پێشوازییه‌كى باشی لێبكرێ".
شایانى باسه‌ برِوا ئیسماعیل 2 گۆرانى به‌ شێوه‌ى كلیپ بلاَوكردۆته‌وه‌و یه‌كه‌م جار سێیه‌م به‌رهه‌مى ده‌بێ.
Top