كروزیش ئەستێرەیەكی هۆڵیۆدی وەرگرت

كروزیش ئەستێرەیەكی هۆڵیۆدی وەرگرت
ئەستێرەی سینەمایی ئیسپانی پینیلۆپ كروز ئەستێرەیەكی تایبەتی خۆی لە شۆستەی بەناوبانگی هۆڵیۆد ئاشكرا كرد.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە كە كروزی خاوەن خەڵاتی ئۆسكار، ئەستێرەكەی لەبەردەم شانۆی (ئال كاپیتان) لە شەقامی هۆڵیۆد وەرگرت و ژمارەیەكی زۆر لە ئەستێرەكان ئامادەی مەراسیمەكە بوون لەوانەش خافییر پێردیمی هاوسەری و جۆنی دیب كە بەشدارە لەگەڵی لە بەشێكی نوێی زنجیرە فیلمی (قراصنە الكاریبی).
Top