رۆبی ساڵێك زیندانی دەكرێت

رۆبی ساڵێك زیندانی دەكرێت
دادگای تاوانەكانی باج لە میسر بڕیاریدا كچە گۆرانیبێژی میسری ڕۆبی بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی بكرێت.

ئەم بڕیارەی دادگا دوای ئەوە هات كە ڕۆبی خۆی دزییەوە لەپێدانی بڕی 200 هەزار جونەیهی میسری كە لەسەر ڕۆبی كەوتبوو وەك باج لە بەرامبەر بەشداری كردنی لە فیلمی (الوعد) لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی میسری مەحمود یاسین، بەپێی بڕیاری دادگا لە بەرامبەر ئەو كرێیەی ڕۆبی لەو فیلمە وەریگرت وەك پاڵەوانی سەرەكی فیلمەكە پێویست بوو بڕی 200 هەزار جونەیهی میسری وەك باج بدات، بەڵام ڕۆبی بە بەردەوام خۆی لەم كارە دزییەوە، بۆیە دادگا ناچار بوو ئەم بڕیارە بدات.
Top