فیستڤاڵی پاڵاوتنی ساڵانه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری بهرِێوهبهرایهتی چاڵاكی قوتابخانه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر بهرِێوهچوو
به به‌شداری 10بهرِێوهبهرایهتی په‌روه‌رده‌ی سنوری پارێزگه‌ی هه‌ولێر، فیستڤاڵی پاڵاوتنی ساڵانه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری بهرِێوهبهرایهتی چاڵاكی قوتابخانه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر بهرِێوهچوو.
له رێوره‌سمی بهرِێوهچوونی فیستڤاڵه‌كه جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و قوتابیان به‌شداربوون.
وشیار مه‌رجان بهرِێوهبهری چاڵاكی قوتابخانه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند" له‌م فیستڤاڵه‌دا بهرِێوهبهرایهتی په‌روه‌رده‌كانی هه‌ولێر، كۆیه، سۆران، ره‌واندز، ده‌شتی هه‌ولێر، خه‌بات، مه‌خموور، چۆمان، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه به‌شدارییان كردووه،له به‌شی میوزیك 10گرووپی مۆسیقی سه‌رجه‌م بهرِێوهبهرایهتیهكان به‌شدارن كه هه‌ر گرووپێك 30قوتابی و 5مامۆستای میوزیك له په‌روه‌رده‌كان له خۆ ده‌گرێت، هه‌ر وه‌ك له به‌شی رۆشنبیری دا چه‌ند په‌خشانێك له لایه‌ن دوو قوتابی له قۆناغی بنهرِهتی و ئاماده‌یی پێشكش ده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه" له به‌شی شێوه‌كاریش دا پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری فراوان بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان ده‌كرێته‌وه كه هه‌ر بهرِێوهبهرایهتیهكی په‌روه‌رده به 30تابلۆ به‌شدار ده‌بن، تێكرِای چاڵاكیهكان ماوه‌ی4رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له دوا رۆژی فیستڤاڵه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووه‌كانی پله‌ی 1و 2و3 به‌شداری له فیستڤاڵی ساڵانه له سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌كه‌ن".