ئەساڵە لە مارەكانی مەیامی تۆقیوە

ئەساڵە لە مارەكانی مەیامی تۆقیوە
راگەیاندنكاری ناوداری لوبنانی نیشان ژمارەیەك هونەرمەندی عەرەبی داوەت كردبوو بۆ كەنارەكانی مەیامی ئەمریكی بۆ پێشكەش كردنی بەرنامەیەكی تایبەت و گەڕان بەناو چەند ناوچەیەكی گەشتیاری.

ئەساڵە نەسری و تاریق عەریانی هاوسەری ویستیان بە تەنیا پیاسەیەك بە نێو شەقامەكانی مەیامیدا بكەن و سەردانی شوێنێكی فرۆشتنی خشۆكەكانیان كرد، بەڵام دوای ئەوەی ئەساڵە چاوی بە مارەكانی مەیامی كەوت زۆر ترسا و هەڵوەسەتەیەكی كرد و ئەساڵە بەشێوەیەك لەم مارانە تۆقی بوو ئەگەر تاریقی هاوسەری نەبوایە رەنگە گەشتەكەی هەڵبووەشاندبوا و مەیامی جێهێشتبا.
Top