شانۆگه‌رى بێده‌نگى ره‌ش میوانى هه‌ولێره‌

شانۆگه‌رى بێده‌نگى ره‌ش میوانى هه‌ولێره‌
دواى نمایشكردنى له‌ شارى دهۆك به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى شانۆی هه‌ولێر شانۆگه‌رى بێده‌نگى ره‌ش له‌ ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند مه‌سعود عارف له‌ شارى هه‌ولێر نمایشده‌كات.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى شانۆی هه‌ولێر برِیاره‌ كاتژمێر 5ى ئێواره‌ى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14/4/2011 له‌ هۆڵی گه‌لى شارى هه‌ولێر شانۆگه‌رى بێده‌نگى ره‌ش له‌ ده‌رهێنانى مه‌سعود عارف نمایش بكرێ.
هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ پێشتر له‌ شارى دهۆك نمایشكراوه‌و به‌ مه‌به‌ستى ناساندنى كارى شاره‌كان به‌یه‌كتر ئه‌م كاره‌ له‌ شارى هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
Top