نوژدار :با جەماوەر بڕیار لەسەر كلیپەكەم بدات

نوژدار :با جەماوەر بڕیار لەسەر كلیپەكەم بدات
بەم دواییە هونەرمەندی دەنگخۆش و بە توانای شاری دهۆك نوژدار گۆرانییەكی رەسەنی كوردی بە ناوی (ئەمان دكتۆر) تۆمار و بڵاوكردەوە بە ڤیدیۆ كلیپ و تا رادەیەك سەركەوتوو بوو.

دەربارەی هەڵبژاردنی ئەم گۆرانییە نوژدار لە پەیوەندییەكدا بە گۆڤاری گوڵان گوتی: من دەمێك بوو بیرم لە تۆمار كردنی گۆرانییەك دەكردەوە بەشێوەزاری سۆرانی و دوای ماوەیەك ئەم گۆرانییەم هەڵبژارد كە زۆر سەرنجی راكێشام و بە ڕای من یەكێكە لە گۆرانییە خۆشەكان و لەبەر ئەوەی زۆرم بە دڵ زۆر خۆم لەگەڵی ماندوو كرد هەر لە مۆسیقا و دەنگ و تەنانەت كلیپیش بۆ ئەوەی بەشێوەیەك بێت كە بە دڵی جەماوەر بێت و دەستخۆشیم لێ بكەن.

دەربارەی سەركەوتنی گۆرانییەكەش و قبوڵ كردنی لەلای خەڵك، نوژدار دەڵێ: من ناتوانم ئەم بڕیارە بدەم كە سەركەوتوو بووم یان نا، بۆیە ئەم بڕیارە بۆ جەماوەر بەجێ دەهێڵم با جەماوەر گۆرانییەكە هەڵسەنگێنێت و بڕیاری لەسەر بدات.
Top