كاتی كۆنەهاوسەرەكەی توڕە دەكات

كاتی كۆنەهاوسەرەكەی توڕە دەكات
كچە نمایشكاری جلوبەرگی بەریتانی بەنیازی كڕینی خانووێكی نوێیە، بەڵام پێیوایە ئەم هەنگاوەی دەبێتە هۆی توڕە بوونی گۆرانیبێژی ئوسترالی پیتەر ئەندرێ كە كۆنە هاوسەریەتی.

بەپێی ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی كاتی بە نیازە خانووێك لە لۆس ئەنجلۆس بكڕێت بە بڕی 11 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەكانی لەوێ بژین، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی توڕەبوونی ئەندرێی كۆنە هاوسەری، چونكە لە منداڵەكانی دوور دەكەوێتەوە و بە ئاسانی ناتوانێت لە نزیكەوە بیانبینێت و سەرەڕای جیابوونەوەیان ئەندرێ دڵخۆشە بەوەی كە لە بەریتانیا بژیت، لەلایەن خۆیەوە برایس ڕایگەیاند كە خانووەكەی بەریتانیای نافرۆشێت، بەڵام دەیەوێت بۆ ماوەیەكی زیاتر لە ئەمریكا بژیت تاكو بتوانێت ناوبانگێكی هونەری زیاتر پەیدا بكات و زیاتر بناسرێت.
Top