نیكۆل كیدمان و جۆنی دیب تەمەڵترین ئەكتەرن لە خوێندن

نیكۆل كیدمان و جۆنی دیب تەمەڵترین ئەكتەرن لە خوێندن
بەپێچەوانەی ئامۆژگاری باوكان بۆ منداڵەكانیان بەوەی كە گرنگی زیاتر بە خوێندنیان بدەن و تێیدا سەركەوتوو بن، ئەستیرە سینەماییەكان گرنگی بە خوێندن نادەن.

بەشێكی زۆر لە ئەستێرەكانی هۆڵیۆد ڕێگەیەكی جیاوازیان هەڵبژاردووە، بۆیە بەشێك لە ئەكتەرە ناودارەكان نەیانتوانیوە خوێندنیان تەواو بكەن، هەرچەندە ئەوەی لە سینەما دەستیان كەوتووە لەوانەیە لە بواری دیكە دەستیان نەكەوتبا، هەندێك لەم ئەكتەرانە خوێندنیان كردە قوربانی ئەكتەری و هەندێكی دیكەشیان دەرفەتیان نەبوو تەواوی بكەن، جۆنی دیب كە ئەكتەرێكی ناودارە تەنانەت نەیتوانیوە بڕوانامەی ناوەندیش بەدەست بهێنێت، هەروەها نیكۆڵ كیدمان ئەویش لە 16 ساڵی خوێندنی جێهێشت و سەرەتا ڕووی لە شانۆ كرد، جۆن تراڤۆڵتاش لەپێناو كار كردن لە بواری نمایش كردنی جلوبەرگ ناچار بوو واز لە خوێندن بهێنێت.
Top