ئیمی دەبێتە پاڵەوانی سوپەرمان

ئیمی دەبێتە پاڵەوانی سوپەرمان
ئەستێرەی سینەمای ئەمریكی ئیمی ئەدامز هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی كچە ڕۆژنامەنووس لویس لاین ببینێت لە فیلمێكی نوێی زنجیرە فیلمەكانی (سوپەرمان).
رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز ڕایگەیاند كەوا دەرهێنەری فیلمەكە زاك سنایدەر پێوەندی بە (ئیمی)ـەوە كردووە و پێی ڕاگەیاندووە كەوا ئەو هەڵبژێردراوە بۆ بینینی ئەو ڕۆڵە، لەم بارەیەوە سنایدەر بۆ ڕۆژنامەی ناوبراوی وتی: دوای گفتوگۆیەكی زۆر و دەستنیشانی كردنی چەند ئەكتەرێك و ئەنجامدانی تاقیكردنەوە بۆیان پێمان باش بوو ئەم ڕۆڵە بە ئیمی بدەین، چونكە ڕۆڵێكی زۆر گرنگە و پێویستی بە ئەكتەرێكی خاوەن ئەزموون هەیە، شایەنی باسە بڕیار وایە ئەم بەشە نوێیەی سوپەرمان لە ساڵی 2012 تەواو بكرێت.
Top