پالترۆ 975 هەزار دۆلاری وەرگرت بۆ ئەلبوومێك

پالترۆ 975 هەزار دۆلاری وەرگرت بۆ ئەلبوومێك
گۆینس پالترۆ ئەستێرەی گۆرانی گرێبەستێكی مۆر كرد لەگەڵ كۆمپانیای (ئەتلانتیك) بە مەبەستی تۆمار كردنی ئەلبوومێكی نوێی گۆرانی بە بڕی 975 هەزار دۆلار.
رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی ڕایگەیاند كە پالترۆ ڕووبەڕووی كریس مارتنی هاوسەری و ئەستێرەی تیپی (گۆڵدبلای)ی بەریتانی نابێتەوە، بەڵام ڕكابەرێتی دەكات تەنیا لەڕووی مۆسیقا و هونەرییەوە دوای مۆر كردنی گرێبەستەكەی بە بڕی 975 هەزار دۆلار و ئەمەش دەبێتە یەكەم بەرهەمی پالترۆ، شایەنی گوتنە پالترۆ سەرنجی جەماوەری بۆ لای خۆی ڕاكێشا دوای بەشداری كردنی لە فیلمی (كاونتری سترۆنگ) هــــــەروەها دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ گۆرانی وت لە ئاهەنگی دابەشكردنی (گرامی) و (ئۆسكار).
Top